Deprecated: Function set_magic_quotes_runtime() is deprecated in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/common.php on line 58
 بـــــخـــێربـــــێــــن بـــــــــۆ مـــــه‌كــــۆی شـــــاری هـــــه‌ولـــیـــر / ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون


Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 350

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 351

#1 2009-10-05 18:39:59

gull
چاودێری به‌شی خانمان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-05
په‌یامه‌كان: 31

ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌

‌ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌

ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌ له‌كاریگه‌ری‌ ئاوو هه‌واو قڵیشان‌و تێكچوونی‌ پێستیان، تا هه‌میشه‌ شێوه‌یه‌كی‌ جوان‌و سه‌رنجراكێش ببه‌خشن‌و جوانتر ده‌ربكه‌ویت.

ده‌ست‌و په‌نجه‌

به‌و پێیه‌ی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌ی‌ مرۆڤ ئه‌ركێكی‌ زۆریان له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ به‌زوویی‌ شوێنه‌واری‌ پیربوون‌و قڵیشان‌و نه‌خۆشكه‌وتنیان پێوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌رێی‌ گرنگی‌ پێدان‌و خزمه‌تكردنیان ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ بشاریته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان ده‌ربكه‌ون.

ده‌سته‌كانت به‌درێژایی‌ ساڵ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری‌ گه‌رماو سه‌رماو ته‌ڕبوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ زبربوون‌و وشك هه‌ڵاتنیان.

* زبربوونی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌:

سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌رمبوونه‌وه‌ی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌ت، بۆیه‌ به‌كاری‌ بهێنه‌و دوای‌ شتنی‌ ده‌سته‌كانت به‌ئاوی‌ شیله‌تێن ئینجا كرێمی‌ تایبه‌تی‌ لێبده‌.

ئه‌گه‌ر ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت وشك هه‌ڵاتبوون، باشتره‌ زه‌یتی‌ بایه‌م یان تێكه‌ڵه‌یه‌كی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتوون‌و هه‌نگووین به‌كاربهێنیت، به‌جۆرێك كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌ده‌سته‌كانته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك لاببرێت كه‌ ماده‌ی‌ سابوونی‌ تیا نه‌بێت.

ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانت قڵیشی‌ بردبوو، ئه‌وا بیخه‌ره‌ ئاوی‌ شیله‌تێنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر، چه‌وری‌ بكه‌ به‌كرێمی‌ تایبه‌ت‌و بیخه‌ره‌ نێو گیراوه‌ی‌ شیره‌وه‌، باشتره‌ هه‌فته‌ی‌ جارێك لیمۆ بده‌یت له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت.

* بۆ جوانراگرتنی‌ ده‌ست:

خوێ‌ بكه‌ره‌ ناو ئاوه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ده‌قیقه‌ له‌سه‌ر ئاگر بیكوڵێنه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌مێك ساردبووه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چاره‌كێك ده‌سته‌كانتی‌ بخه‌ره‌ ناو، ئه‌مه‌ ره‌ونه‌ق‌و جوانی‌ بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌.

چاره‌كی‌ پیاڵه‌یه‌ك خه‌لی‌ سپی‌‌و هه‌مان بڕ له‌هه‌نگووین‌و ئاوی‌ گوڵ بهێنه‌و تێكه‌ڵیان بكه‌‌و بیده‌ له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌ت‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌ پاشان بیشۆ.

* ده‌ست‌و په‌نجه‌ت بپارێزه‌:

له‌كاتی‌ راپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ماڵه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌ستكێشی‌ تایبه‌ت به‌كار بهێنه‌.
هه‌ركاتێ ده‌ست‌و په‌نجه‌ت ته‌ڕ بوو به‌زوویی‌ وشكی‌ بكه‌ره‌وه‌و مه‌هێڵه‌ ئاوی‌ پێوه‌ بمێنێت.
كرێمی‌ تایبه‌تی‌ دژه‌ تیشكی‌ خۆری‌ بۆ به‌كاربهێنه‌.

لێره‌ نیه‌

 

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 350

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 351

#2 2009-10-05 19:52:32

sarhad_argoshy
بەرێوەبەری گشتی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-05
په‌یامه‌كان: 38

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌

dast xoshbet sarkawtobet

لێره‌ نیه‌

 

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 350

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/vhosts/h-city.6te.net/include/parser.php on line 351

#3 2009-10-05 22:06:28

s.rangin
ئه‌ندامی مـــه‌كـــۆ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-05
په‌یامه‌كان: 32

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌‌كانت بپارێزه‌

دةستت خؤش بيت

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB
Translated By : Webchin
Service By KurdishLove

Free Web Hosting